٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە پەرلەمانتار سامی ئۆشانە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە سامی ئۆشانە، پەرلەمانتاری عێراق دەکات.

ئەمڕۆ ھەینی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، بەھۆی کۆچی دوایی دایکتان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی بەڕیزتان دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت.

ئەمەش دەقەکەیەتی:

بەھینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

بەڕێز سامی ئۆشانە، ئەندامێ جڤاتا نوینەرێن عێراقێ

ژ بۆ وەغەرا دویماھیێ یا دایکا ھەوە، بەھی و سەرەخۆشیێ ل مالباتا وە یا بەرێز دکەم و ھەڤپشکێ خەما ھەوە مە.

خودێ یێ مەزن گیانێ وێ ب بەھەشتێ شاد بکەت و سەبر و ھەدارێ ب ھەوە ببەخشیت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

هەواڵی پەیوەندیدار