بەرپرس و ستاف و قوتابیانی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیران سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد

بارزان-KDP.info- لە هەنگاوێکی مەیدانی و پڕ لە مانای نەتەوەییدا، پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی ڕێزگرتن لە مێژووی پڕ لە قوربانیی گەلی کورد، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە دەڤەری بارزان کرد و جەختیان لە بەردەوامبوونی کاروانی تێکۆشان کردەوە.
شاندەکە کە لەلایەن هەڤاڵ (قادر قەچاخ) بەرپرسی پەیمانگا و (بەسام عەلی) یاریدەدەری بەرپرسی پەیمانگا سەرپەرشتی دەکرا، لەگەڵ قوتابیانی خولی بیستەم، لەلایەن ڕێزدار (شێخ خەڵات بارزانی) نوێنەری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانییەوە پێشوازییان لێکرا.
شێخ خەڵات بارزانی لە وتەیەکی پڕ لە واتا بۆ کادیرانی نوێ ڕایگەیاند: ''ئەم مەزارە تەنها شوێنی سەردان نییە، بەڵکو ماڵی هەموو کوردستانییەکە؛ لێرەدا دڵەکانمان بۆ خزمەتکردنی کوردستان و پاراستنی بەها نەتەوەییەکانمان دەبنە یەک.
لەلایەن خۆیەوە، هەڤاڵ قادر قەچاخ لەسەر مەزاری نەمران وتەیەکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: ''ئەمڕۆ لە نیشتمانی شێران، پەیمان نوێ دەکەینەوە کە وەک قوتابیانی ئەم ڕێبازە، بەوپەڕی وەفادارییەوە لەسەر ڕێچکەی پیرۆزی بارزانی بەردەوام بین؛ ئەو ڕێبازەی کە ئەمڕۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بە حیکمەت و خۆڕاگرییەوە ڕابەرایەتی دەکات.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی چالاکییە مەیدانییەکانی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیراندایە بۆ ئاشناکردنی زیاتری قوتابیانی خولی بیستەم بە مێژووی پڕ لە سەروەریی نەتەوەکەمان و بەهێزکردنی گیانی نیشتمانپەروەری.






