سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستخۆشى له ئامه‌دسپۆر ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/1/15 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمه‌ڵه‌ى ئامه‌دسپۆر كرد.
له دیدارێكدا ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ئامه‌دسپۆر ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌یانه له‌گەڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوارى وه‌رزش و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان له‌سه‌ر مێژووى دامه‌زراندن و كار و چالاكییه‌كانى ئامه‌دسپۆر و په‌یامى كۆمه‌ڵه‌كه‌یان خسته ڕوو كه په‌یامى ئاشتى و برایه‌تییه.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ستخۆشیى له ئامه‌دسپۆر كرد و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى كار و چالاكییه‌كانیان نیشان دا. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگیى وه‌رزش كرده‌وه وه‌ك كه‌ناڵێك بۆ گه‌یاندنى په‌یامى ئاشتى و برایه‌تى و كاركردن له‌پێناو پێشخستنى گیانى وه‌رزشى و هاوكارى و پره‌نسیپه مرۆیییه‌كاندا.





