٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق كرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 1ـی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵوێزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی هەردوو کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی ناوچەکە، ئاڵوگۆڕ کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار