٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی حکوومەت: قۆناغێکی نوێ دەست پێ دەکات.. داوای حەوت مووچە فەوتاوەکە دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەت ڕایدەگەیەنێت، لە سێ ساڵی ڕابردوودا حەوت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خوراوە و دەستبەرداریان نابن. دەشڵێت، "پشکی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی 14%ـە."

ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی کۆبووەوە و دوو تەوەری تاوتوێ کرد، بودجە و مووچەی فەرمانبەران و ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم. 

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی ژمارەیەک پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە. 

پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند، چاوەڕێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەن و هەر کاتێک پێکهێنرا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی بودجە گفتوگۆی لەگەڵ دەکات. گوتیشی، "ئێمە جارێکی دیکە پرسی مووچە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ تاوتوێ ناکەین. ئێمە باسی بودجە دەکەین."

بە گوتەی هەورامانی، بەپێی ژمارەی دانیشتووان، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق، 14%ـە، بەڵام "تاوەکو ئێستا ئەوەی بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دراوە، زۆر زۆر کەمتر بووە لە مافی یاسایی و دەستووریی خۆی.  لەوانەیە پرسیار بکەن بڵێن دوو مووچە، نەخێر ئێمە دوو مووچەمان لێ نەچووە، ئێمە حەوت مووچەمان لێ خوراوە بە ستەم لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا."

گوتەبێژی حکوومەت ئەوەشی خستەڕوو " جەنابی سەرۆکی وەزیران داوای کرد، لەمڕۆوە کاغەزێک ئامادە بکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەبارەی یاسای نوێی بودجەی فیدراڵی ."

هەواڵی پەیوەندیدار