٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات. تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دڵنیاکردنەوەی فەرمانبەران سەبارەت بە شایستە داراییەکانیان و خستنەڕووی داتاکانی فرۆشی نەوت کە گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی فیدراڵی.

بڕگەکانی کۆبوونەوەکە:

1- خستنەڕووی پوختەی ساڵی دارایی 2025، و تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026 و، بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگەکانی (11) و (12)ـی ساڵی 2025 و، زامنکردنی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2026 و شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵ.

2- جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سیقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025 و، بەرەوپێشچوونەکانی بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە و، خستنەڕووی داتا و زانیارییەکان لە بارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ گەنجینەی فیدراڵی.

هەواڵی پەیوەندیدار