گوهدار شێخۆ: پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ده‌رفه‌تی كاریان ڕه‌خساندووه

زاخۆ -KDP. info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ره‌به‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌لیكار بۆ هاووڵاتییان ڕه‌خساوه.به‌سه‌رمایه‌ی چوارسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئه‌نجام دراوه."
گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له ساڵانی ڕابردوو به سه‌رمایه‌ی چوارسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئه‌نجامدراوه، چه‌ندین پڕۆژه‌ی جوراوجۆر له كه‌رته جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه‌وتوونەته بواری جێبه‌جێكردن، به ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنان ئیداره‌ی زاخۆ گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌شڵێت "یه‌كێك له ئامانجه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان ڕه‌خساندنی هه‌لیكاره بۆ هاووڵاتییان، پڕۆژه‌كانی زاخۆش كاریگه‌رییان هه‌بووه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی سنووره‌كه بوونه‌ته خاوه‌ن كار."
گوهدار شێخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد "پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی چه‌ندین كه‌س، چونكه هه‌م داهاتی حكوومه‌تیان زیادكردووه هه‌م داهاتی هاووڵاتییان، هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له زاخۆ، كه‌رتی گه‌شتوگوزاری بووژاندووەته‌وه و داهاتێكی زۆر له‌و ڕێگه‌یه‌وه بۆ خاوه‌ن كاره‌كان دێت."
قائید میرۆ




