٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی میسر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف ، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەت بۆ قاهیرە و دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری میسر عەبدولفەتتاح ئەلسیسی کرا .

کونسوڵی گشتیی میسر ، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت، پێزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار