٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەشناسی: ئەمڕۆ دەستپێکی شەپۆلەکەیە و سبەیش کاریگەرییەکەی فراوان دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی دابارین کە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە سەرچاوەی گرتووە.

بەگوێرەی  پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە (12ی کانوونی دووەم): ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. لە کاتەکانی ئێوارەوە، بارانبارین لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

پێشبینی دەکرێت تەمومژێکی چڕ ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و سەنتەری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و مەودای بینین کەم بکاتەوە.

کەشناسی دەڵێ، سبەی سێشەممە (13ی کانوونی دووەم): کاریگەریی شەپۆلەکە فراوان دەبێت و بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لەگەڵ بەفربارین لە لوتکەی چیا بەرزەکان.

پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 3 بۆ 4 پلە دادەبەزن. هەروەها لە ناوچەکانی گەرمیان خێرایی با چالاک دەبێت و دەگاتە سەرووی 30 کم/ک.

هەواڵی پەیوەندیدار