پسپۆرێكی ئابووری: هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ به‌دیجیتاڵیكردنی سیسته‌می پاره

دهۆك -KDP. info- پسپۆرێكی ئابووری پیێ وایه جیهان به‌ره‌و سیسته‌می پاره‌دانی دیجیتاڵی ده‌چێت و هه‌ژماری من هه‌نگاوێكی گرینگه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌ڕێگه‌ی زانستی پێشكه‌تووی بانكی مووچه وەربگرن.
د.كاوه دۆسكی، پسپۆری ئابووری به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سوودوه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می پاره‌دان له زاستی بانكیدا بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان زۆر گرینگە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی دانانی هه‌ژماری من توانی هه‌نگاوی زۆر گه‌وره بنێت و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی له وه‌رگرتنی پاره‌ی كاش بگۆڕێت بۆ شێوازی ئه‌لیكترۆنی و له‌ڕێگه‌ی كارتی بانكی ژماره‌ی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه سوودمه‌ند بن له ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران."
ئه‌و پسپۆره‌ی ئابووری ده‌شڵێت "پێویسته ئامێری ڕاكێشانی پاره له هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان، بازاڕ، مۆڵ و شوێنی كڕین و فرۆشتن جێگیر بكرێت، تا خه‌ڵك ده‌ست له پاره‌ی كاغه‌ز به‌ربدات و به شێوازی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م به‌ره‌و به‌كارهێنانی پاره‌ی دیجیتاڵی بچێت، چونكه له جیهانی نوێ‌دا هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و خاڵی زۆر ئه‌رێنی تێدایه، له‌وانه، ڕێگه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌یه بۆ پاراستنی دراوی هاووڵاتییان له دزی، سوتان و له‌ناوچوون، هه‌روه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ش زۆر ئاسانتره."
د.كاوه عه‌بدولعه‌زیز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "سیسته‌می نوێی پاره‌دان و به‌دیجیتاڵكردن ئه‌وه‌یه، پاره‌یه‌كی زۆری كاش له‌به‌رده‌ستی حكوومه‌ت ده‌بێت وه‌ك سویله و سیسته‌می بانكی، چونكه خه‌ڵك به‌گوێره‌ی پێویست پاره‌كانی ڕاده‌كێشێت ئه‌ویش به‌گوێره‌ی پێویستی خۆی پاره‌كانی به‌كاردێنێ، هه‌روه‌ها هۆشیاریی بانكی لای هاووڵاتییان دروست دەبێت، ئێمه له قۆناغی سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌داین ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تا هه‌ندێ گرفت بۆ هاووڵاتییان دروست ده‌كات یانیش كه‌می ژماره‌ی ئه‌ی تی ئێمه‌كان، به‌ڵام كۆی پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتووه و زۆر ئه‌رێنییە."
قائید میرۆ




