٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین (لاوکۆ مامەند مەسیح) دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی کۆماری کوردستان (لاوکۆ مامەند مەسیح) دەکات

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەت:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵی بارزانیی نەمر، لاوکۆ مامەند مەسیح-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار