سەفین دزەیی نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی گرژییه‌كانی حه‌له‌ب دەربڕی

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا نیگەرانی قووڵی خۆی لەبارەی زیادبوونی گرژییەکان و بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە حەلەب دەربڕیووه.
سەفین موحسین دزەیی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هه‌رێم لە پلاتفۆڕمی " ئێكس" لە پەیامێکدا نیگەرانی قووڵی خۆی بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی حەلەب و بەکارهێنانی هێزی سەربازی دەردەبڕێت و رایگه‌یاندووه، ''بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییە و بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە شاری حەلەب دەڕوانین.
سه‌فین دزەیی له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ''پێویستە لەسەر هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن، ڕێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگرن و ژێرخان و ژیانی خەڵکی سڤیل بپارێزن، وە بە ئاشتییانە و دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکەن.




