فه‌همی بورهان: قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 به‌پێی خواستی ئێمه نیه

هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ "لیستێکی دیکەی ناوی هاووڵاتییان بۆ قه‌ره‌بووی مادده‌ی 140 گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بەڵام پرۆسه‌كه به‌پێی خواستی ئێمه نیه و پێویستی به هه‌نگاوی خێراتره."
فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له سه‌ر ده‌می كابینه‌ی سودانی بودجه‌یه‌ك بۆ مادده‌ی 140 دابین كراوه، به‌ڵام به‌پێی خواستی ئێمه نیه، چونكه ئێمه تێبینی خۆمان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پاره بۆ مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و پێمان وایه ئەو پارەیە زیاتر بۆ ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌چێت نه‌ك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان گوتیشی "به دیدی ئێمه دابینکردنی پارە خاڵی بنه‌ڕه‌تی نیه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، ئاساییكردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئه‌و ناوچانه لەپێشتره، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دابینكردنی هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به هه‌نگاوی باش ده‌زانین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه."
فه‌همی بورهان ڕوونیكرده‌وه "ژماره‌یه‌ك ناوی هاووڵاتییان بۆ سوودمه‌ندبوون له 10 ملیۆن دیناری قه‌ره‌بووكردنه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، کە پێشتر تۆماركراون، قه‌ره‌بووكردنه‌وه له تموحی ئێمه‌دا نیه، چونكه ده‌كرا زۆر زووتر پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا دابه‌ش ده‌كرێت هی قۆناغی كۆنه."
قائید میرۆ




