٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەڵەبجە: 505 تابلۆی ئۆتۆمبێل دراوە بە شۆفێران

سەرچاوە: KDP.info


ھەڵەبجە -KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێ "505 تابلۆی ئۆتۆمبێل فرۆشراون، ئێستا دەستمان بە پێدانی تابلۆی ماتۆڕیش کردووە، كامێرای پۆینت تو پۆینتیش لە شەقامەكانی پارێزگای هەڵەبجە كەوتۆتە كار."
ئەقید عەتا بەهرام، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ كامێرەكانی پۆینت تو پۆینت شەقامەكانی ناحیەی عەربەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە و قەزای پێنجوێن كەوتنە كار، تابلۆی ڕێگەپێدراوی خێرایی لە نێوان 100، 80 و 60 داندراون، بەهیواین شۆفێران پابەندبن، نە سزای دارایی بدرێن نە ژیانیان بكەوێتە مەترسییەوە."
عەقید عەتا بەهرام گوتیشی "بە پابەندبوونی شۆفێران بە ڕێنماییەكانی هاتوچۆ نەك ڕووداوەكانی هاتوچۆ كەمدەبێتەوە، تەنانەت بنەبڕ دەبێت، كامێراكانی پۆینت تو پۆینت، ئۆتۆمبێلی بە سەرەتا و بێ سەرەتا تۆمار دەكات و لە حاڵەتی سەرپێچی ڕێنماییەكان سزا دەدرێن."
گوتیشی "بە كۆدی 23، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە، 505 ئۆتۆمبێل تۆماركراوە و تابلۆی هەڵەبجەیان پێدراوە، هاوکات دەستمان بە پێدانی تابلۆی ماتۆڕیش کردووە."
دەشڵێت، "گواستنەوەی تابلۆ لەنێوان پارێزگای هەڵەبجە بۆ پارێزگاكانی تری كوردستان هەیە، ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە، بەڕێزەوە كارەكان بۆ هاووڵاتییان جێبەجێ دەكەن، هیچ ڕۆتینیاتێك لای ئێمە نییە."
ئاماژەیشی دا "بەدەمەوە هاتنی هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل هەڵەبجە، لە ئاستی تموحی ئێمە نییە، بەڵام پارێزگایەکی تازەین، خەڵك زۆر داوای تابلۆی دڵخوازی خۆیان دەكەن."

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار