٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد شوکری ئامانجی ئابووری حکوومەت بۆ ساڵی نوێ لەڕێگەی KDPیەوە دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامانجی ئەوەیە ئاستی پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتان فراوانتر بکات و ئێستا لەگەڵ وڵاتی ئوردن پەیوەندی زۆر باشمان ھەیە و بەدەیان کۆمپانیا و کارگە و کەسانی شارەزا لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن.

دکتۆر محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پەیوەندی ھەرێمی کوردستان و ئوردن لەئاستی سیاسی و ئابووری زۆر باشەو دەیان کۆمپانیاو کارگەیان لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن و نزیکەی ھەزار و ٣٠٠ خەڵکی شارەزا و کارمەند و کرێکاریان لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن و ھاتووچۆیەکی زۆر لەنێوان ھەرێمی کوردستان و ئوردن ھەیە.

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان باس لەوەش دەکات، ئێستا ھەماھەنگی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئوردن زۆر باشە بەتایبەت لە بواری تەکنەلۆژیا، بۆیە ئەو ھەماھەنگی و ھاوکاریە بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی پێبدرێت و بۆ پێشەوە ببرێت و سودی لێ وەربگرین، چونکە ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ ئەوەیە ئاستی پەیوەندیەکانی لەڕووی ئابووری و بوارەکانی دیکەش لەگەڵ وڵاتان فراوانتر بکات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار