گوهدار شێخۆ بۆ KDP باسی ئەو پرۆژانە دەکات کە بۆ زاخۆ کراون و دەکرێن

زاخۆ -KDP. info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "ساڵی ڕابردوو سه‌د پڕۆژه له سنووری زاخۆ چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، ئه‌مساڵ هه‌موو گه‌ڕه‌کەكانی زاخۆ قیڕ ده‌كرێن و پڕۆژه‌ی زیاتر پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئیداره‌كه ده‌كه‌ین."
گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌دات، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوو سه‌د پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، زۆربه‌ی پڕۆژه‌كانیش ته‌واوبوونه، ئه‌وانه‌ی ماویشن كاریان تێدا ده‌كرێت، ئه‌و پڕۆژانه زۆربه‌ی بواره‌كان بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی ئیداره‌ی زاخۆ لەخۆ دەگرێت، هه‌ر له ڕێگه‌وبانه‌وه بگره تا ده‌گاته په‌روه‌رده، ئاو و ئاوه‌ڕۆ، كاره‌با و ته‌ندروستی."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌شڵێت "دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، هه‌ڵمه‌تێكی پڕۆژه بۆ قیڕتاوكردنی زاخۆ ده‌ستی پێكردووه، ده‌توانم بڵێم 90%ی جاده‌كانی زاخۆ قیڕكراون، ئه‌مساڵیش ئه‌وانه‌ی ماون قیڕ ده‌كرێن."
گوهدار شێخۆ ڕوونی كرده‌وه "ساڵی ڕابردوو یه‌كێكه له‌و ساڵانه‌ی زۆرترین خزمه‌تگوزاری گه‌یاندراوه‌ته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، ئه‌وانه‌شی سه‌ردانی زاخۆ ده‌كه‌ن به‌چاوی خۆیان پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن، پلانمان هه‌یه بۆ ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئه‌نجام بده‌ین."
قائید میرۆ




