مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خاتوو (لەعلیە قادر قەرەتامۆری) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (لەعلیە قادر قەرەتامۆری) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەی ناوبراو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو خاتوو (لەعلیە قادر قەرەتامۆری)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (لەعلیە قادر قەرەتامۆری)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٤ی کانوونی دووەمی ۲۰۲٦




