به‌ختیار حه‌یده‌ر: هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی پارێزه‌ران ئه‌نجام بدرێت

هه‌ولێر -KDP. info - نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان ده‌ڵێ "چوارده هه‌زار پارێزه‌ر ئه‌ندامن له سه‌ندیكا و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی پارێزه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت."
به‌ختیار حه‌یده‌ر، نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان نزیكه‌ی چوارده هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه، پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌ندامانمان زیاد بكات، چونكه ساڵانه ده‌رچووانی به‌شی یاسا ده‌بنه ئه‌ندامی سه‌ندیكای پارێزه‌ران، ئه‌و كێشانه‌ی پارێزه‌ران هه‌یانه به‌ده‌ر نیه له‌و كێشانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌یه‌تی، بۆ نموونه نه‌ناردنی مووچه و بودجه له‌لایه‌ن به‌غداوه كاریگه‌ری كردووەته سه‌ر كاری پارێزه‌ران، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌پێی ناوچه ده‌گۆڕێت، هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واومان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان هه‌یه.
نه‌قیبی سه‌ندیكای پارێزه‌ران گوتیشی: ژماره‌ی پارێزه‌رانمان زۆره، هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی هه‌لیكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئه‌و ده‌رچووانه‌ی به‌شی یاسا دوای ته‌واوبوونی خوێندنی زانكۆ یان له ده‌زگایه‌ك كار ده‌كات یانیش كاری پارێزه‌رایه‌تی ده‌كات، ئێمه له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی بایۆمه‌ترییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر پارێزه‌رمان دوور خستووەته‌وه، چونكه فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت بوونه و كاری پارێزه‌رایه‌تیشیان كردووه.
به‌ختیار ئاماژەیشی دا "پارێزه‌ران ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له چه‌سپاندنی یاسا و چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاکردنه‌وه، ئێمه له ساڵی 2019 كۆنگره‌ی خۆمان به‌ڕێوه‌برد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا سێ جار هه‌وڵمان داوه كۆنگره‌ی سه‌ندیكا ئه‌نجام بدرێت بەڵام سه‌ری نه‌گرتووه هیوادارین ئه‌مساڵ بتوانین كۆنگره‌ی پارێره‌ران به‌ڕێوه بچێت، چونكه یه‌كێكە له پره‌نسیپه‌كانی دیموكراتی و هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئەنجامدانی ئەو هه‌ڵبژاردنە ده‌ده‌ین."
قائید میرۆ




