پارتی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فراكسیۆنی خۆی دیاری ده‌كات

به‌غدا-KDP.info - په‌رله‌مانتارێكی پارتی ده‌ڵێ، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دیاریكراوه و رۆژانی داهاتووش جێگر و بڕیارده‌ر و گوته‌بێژی فراكسیۆن دیاری ده‌كرێن.
د.چیمه‌ن بارزانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له به‌غدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ د.شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دیاریكراوه و رۆژانی دابێ جێگر و بڕیارده‌ر و گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتیش دیاری ده‌كرێن.
ده‌شڵێت، ئێمه له ده‌ستپێكی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی عێراقین و پارتی وه‌ك كۆتله‌یه‌كی گه‌وره‌و كاریگه‌ری نێو په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌كاری بۆ قۆناغی داهاتوو كردووه تا بتوانین باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ین له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق و رۆڵی خۆمان ببینین له‌چوارچێوه‌ی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی.
د.چیمه‌ن بارزانی روونی كرده‌وه، فراكسیۆنی پارتی كار له‌سه‌ر ئه‌و یاسا‌و پڕۆژه‌یاسانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه و چۆن له رابردوودا له سه‌نگه‌ری به‌رگریی دابووین له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، له‌م خولەی په‌رله‌مانی عێراقیش هه‌مان رۆڵ و كاریگه‌ریمان ده‌بێت، راسته ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانین له په‌رله‌مانی عێراق، به‌ڵام به‌رگریی له‌هه‌موو خه‌ڵكی عێراقیش ده‌كه‌ین به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه.
قائید میرۆ




