وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ KDP: ئه‌مساڵ به پێوه‌ری زانستی پێی ده‌گوترێت ساڵی ته‌ڕ

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ ساڵێکی ته‌ڕ ە و به‌فر و بارانی ڕۆژانی رابردووش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی هەبووە و كانیاوه‌كان بووژاونه‌ته‌وه.
رێبوار كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێریی هه‌ولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، به‌فر و بارانی ڕۆژانی رابردوو كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی دروست كردووه و یه‌كێكه له‌و ساڵانه كە به پێوه‌ری زانستی پێی ده‌گوترێت ساڵی ته‌ڕ، چونكه ڕێژه‌ی بارینی به‌فر و باران دڵخۆشكه‌ره و هه‌ر له ئێستاوه كاریگه‌رییه‌كانی ده‌ركه‌وتوون، به‌تایبه‌تی له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی زیاتر له مه‌ترێك به‌فر باریوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی ئاوی ژێر زه‌وی هەیە.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاودێریی هه‌ولێر هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژانی داهاتوو به‌فر زیاتر ده‌چێته‌وه ژێر زه‌وی و ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی زیاد ده‌بێت، هه‌ندێ كانیاو ته‌قیون و به‌هۆی به‌فر و بارانه‌وه کانیاوەکان بووژاونەتەوە، له‌به‌ر ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مساڵ ساڵێكی ته‌ڕ ده‌بێت و كه‌رتی ئاو ده‌بووژێته‌وه.
لای خۆشیه‌وه، حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم، شاره‌زای كشتوكاڵ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، ڕه‌وشی به‌فر و باران باشه و له هه‌موو ناوچه‌كان ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر و باران داباریوه، تا مانگی چوار و پێنجی داهاتووش بارانی باش ببارێت، كاریگه‌ریی زۆرتری له‌سه‌ر زه‌وی دەبێت، ئێمه وشكه‌ساڵیی وه‌رزیمان تێپه‌ڕاندووه و ئه‌گه‌ر وه‌رزه‌كانی دیكه‌ش ڕێژه‌ی باران باش بێت، كاریگه‌رییەکی زۆری له‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاو دەبێت.
حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، ساڵی ڕابردوو له هه‌رێمی كوردستان وشکەساڵی بوو، وشكه‌ساڵیش به ساڵێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌فر و باران ببارێت، ئه‌وا بێگومان كاریگه‌ریی زۆرتری هه‌یه و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو.
قائید میرۆ




