فازڵ میرانی پیرۆزبایی جەژنی قەوڵتاس لە کاکەییەکان دەکات

ھەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانان) کردووە بەبۆنەی ھاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس.
دەقی پەیامی فازڵ میرانی.
جەژنی قەوڵتاس پیرۆز بێت
هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس، زۆر بە گەرمی لە تێكڕای خوشك و برایانی كاكەیی (یارسان) لە هەرێمی كوردستان و عێراق و تەواوی جیهان پیرۆز دەكەین. هیوادارم جەژنی خۆشی و شادی و كامەرانی بێت بۆ هەمووان.
كاكەیی و پەیڕەوانی ئایینی یارسان بەشێكی گرنگی نەتەوەكەمانن، ڕۆڵێكی پرشنگداریان لە تێكڕای بوارەكانی ژیانی گەلەكەماندا هەیە. جەژنی قەوڵتاس، ڕۆژانی خۆشی و شادی بێت بۆ هەمووان.
براتان
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی
٣ /١ /٢٠٢٦




