٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئومێد خۆشناو: لە ساڵی 2026 كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info -  پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "لە ساڵی 2026 پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئەنجام دەدەین، لە ڕۆژانی ئایندە بەشی دووەمی ڕێگای سماقولی بۆ كەسنەزان دەكرێتەوە، كارەكانی تەواو بووە." 

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "ڕێگای گۆمەسپان سماقولی تەواو بووە و خراوەتە خزمەت هاووڵاتییان، ئێستا كارەكانی كەسنەزان سماقولیش تەواو بووە، تەنیا ماوە هێڵکاری بكرێت، لەم ڕۆژانە دەكرێتەوە." 

ئومێد خۆشناو زیاتر دەڵێ "ئەو باران و بەفرە زۆرە باری چەند ڕۆژێك كردنەوەی ڕێگاکتی دواخست، بەڵام بەدڵنیایی لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەكرێتەوە."

پارێزگاری هەولێر ئاماژە بۆ ئەوەش کرد "پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن، ئومێد دەكەین حكوومەتی داهاتووی عێراق، پێشێلكارییە دەستووریەكان كۆتایی پێ بێنێت و شایستە داراییەكانی كوردستان بنێرن، بەڵکو پڕۆژەكان زیاتر و فراوانتر بكرێن. 

دڵنیایی دەدەینە خەڵک حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەك ساڵانی ڕابردوو، لەسەر خۆی و داهاتی ناوخۆ، سەرەڕای بڕینی بوودجەمان، پڕۆژەكانی بەردەوام و فراوانتر دەبن، لە ساڵی 2026 لە هەولێر كۆمەڵێ پڕۆژەی گرنگ ئەنجام دەدرێن." 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار