٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بۆ کۆچی دوایی دایکی سەرەخۆشی ئاراستەی د. خانزاد ئەحمەد دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشپێدان کرد، بەهۆی کۆچی دوایی دایکی ناوبراو.

دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێز د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان؛

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشییتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار