پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى نوێى 2026

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی هیوادارە ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواکان، کۆتاییهاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
ساڵی نوێی زایینی (2026)، به گهرمى له كوردستانییانى خۆشهویست به ههموو پێكهاتهكانییهوه، له کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزە ئەمنییەکان و تەواوی گەلانی عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم.
هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی بەدیهاتنی هیواکان، کۆتاییهاتنی قەیرانەکان و کردنەوەی دەرگای خێر و خۆشی بێت بۆ هەمووان.
با هاتنی ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کە تیایدا ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و گیانی تەبایی، لێبوردەیی و یەکڕیزی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاتهكاندا باڵادەست بێت. هێزمان لە یەکترقبووڵکردن و پێكهوهژیان و پێکەوەکارکردندایە كه تاکە گهرهنتیى پاراستنی دەستکەوتەکانمان و مسۆگەرکردنی مافە دەستوورییەکانمانه.
لەسەر ئاستی عێراقیش هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە دەستپێشخەر و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و لێکگەیشتن. وهك ههمیشه فاكتهرى ئارامى و سهقامگیرى دهبێت له ناوچهكهدا و له ههر كوێى جیهان بێت به ههموو شێوهیهك پشتگیرى له ئاشتى دهكات.
كوردستانییانی خۆشەویست،
با بە ئومێد و گەشبینییەوە له داهاتوو بڕوانین. دڵنیاتان دەکەینەوە کە هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ساڵی 2026، ساڵی چەسپاندنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزهرانی هاووڵاتییان بێت. ئێمە باوەڕمان بە توانا و وزەی گەنجان و دڵسۆزیی گهلى كوردستان هەیە بۆ بنیاتنانی داهاتوویهكى گەشتر.
ساڵی نوێ لە هەمووتان پیرۆز بێت،
هەر شاد و سەرفراز بن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان




