٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەماوەی كابینەی نۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێ، لە ڕێگەی هەرسێ نەمامگەی ئەندازەی پارکەکان ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی  چاندنی دار و گوڵ لە 20% زیادی كردووە.

پەیوەست بە زیادبوونی ڕێژەی  سەوزایی و چاندنی دار و گوڵ لە هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر  گوتی، "128 هەزار و 341 هەزار دار، لەگەڵ 106 هەزار و 527 گوڵ  چێنراون، کە لە شەش ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووەتە ئەم ڕێژەیە، ئەو دارانەی چاندراون لەجۆری داری (سیسەم و ئەلبزیاو و دەدۆنیان و پێ حوشتر ) بوون، چونكە ئەمانە بەرگەی كەشوهەوای شاری هەولێر دەگرن، زۆری ئەم دارانە لە دوورگە ناوەندی نوێیەكان یاخود لەشوێنی قەرەبووی دارە وشك بووەكان دارە شكاوەكان چێندراون.

 ئومێد خۆشناو گوتیشی، "جگە لەكاری چاندن ئەمساڵ زیاتر لە 73 شوێن لە پارك و باخچە و نافورە و شەقامە سەرەكییەكان و دوورگە ناوەندییەكان نۆژەنكراونەتەوە.

پارێزگاری هەولێر دەشڵێ، "بە پلان كار لەسەر زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شار دەكرێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر، لەماوەی كابینەی نۆ ملیۆنێك و 500 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، جگە لەمەش نەمام بۆ شارەوانییەكانی سۆران، ئاكرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش ناردووە، بەشێكیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاونیشتمانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار