سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەدنان فەیحان دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له عەدنان فەیحان دهكات به بۆنهى ههڵبژاردنی به جێگری یەکەمی سهرۆكى ئهنجومهنى نوێنهرانی عێراق.
دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بەڕێز عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم هیوای سەرکەوتنتان لەم بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارین دەستەی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نوێنەران بە گشتیی، ڕۆلی گرنگیی خۆیان لە بواری یاسادانان و دەرکردنی پڕۆژە یاساکان لە خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراقدا لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیدا ببینن.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/30




