٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە هەیبەت حەلبووسی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز ھەیبەت حەلبووسی ده‌كات به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێز ھەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە بۆنەی ھەڵبژاردنتان بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازم.

ھیوادارم ئەندامانی خولی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئاست چاوەڕوانیی و خواستی خەڵکی عێراقدا بن و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و بتوانن پڕۆژە یاسای پێویست و گرنگ لە بەرژەوەندی گشت پێکھاتەکان پەسەند بکەن. ھەروەھا ئومێدەوارین ئەنجومەنی نوێنەران وەک دەزگایەکی گرنگیی یاسادانان، ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا بگێڕێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٢٠٢٥/١٢/٣٠

هەواڵی پەیوەندیدار