٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە فەرهاد ئەترووشی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێز د. فه‌رهاد ئه‌ترووشی ده‌كات به‌ بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگرى دووەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لە خولی شه‌شه‌مدا.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

بەڕێز فەرهاد ئەترووشی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە بۆنەی هەڵبژاردنتان بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم.

هیوادارم بەڕێزتان بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکەن و لە هەمانکاتدا، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2025/12/30

هەواڵی پەیوەندیدار