سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له جێگرى دووەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له به‌ڕێز د. فه‌رهاد ئه‌ترووشی ده‌كات به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی به جێگرى دووەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لە خولی شه‌شه‌مدا.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
بە بۆنەی هەڵبژاردنییه‌وه بە جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقى فیدراڵ، به گه‌رمى پیرۆزبایی لە بەڕێز د. فه‌رهاد ئه‌ترووشی دەکه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازم.
هیوادارین بەڕێزیان به باشترین شێوه ڕۆڵ و ئه‌ركى خۆیان له دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن و بەڕێوەچوونی پرۆسەی یاساداناندا ببینن بە شێوەیەک کە لە خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
چاوەڕوانین بوونی بەڕێزیان لەو پێگه‌یه‌دا، هاندەرێک بێت بۆ پتەوکردنی گیانی هاوکاری و پێکەوەکارکردن لەنێوان فراکسیۆنە جیاوازەکاندا و سه‌رخستنى كارى په‌رله‌مانى.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان




