سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له جێگرى یەکەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له به‌ڕێز عه‌دنان فه‌یحان ده‌كات به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی به جێگرى یەکەمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لە خولی شه‌شه‌مدا.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به جێگری یەکەمی سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌میدا، به گه‌رمى پیرۆزبایی له بەڕێز عه‌دنان فه‌یحان ده‌كه‌م. هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌م ئه‌ركه نوێیه‌دا بۆ ده‌خوازم.
متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بە بەڕێزیان، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی گرنگ دەخاتە ئەستۆی؛ بۆ ئەوەی له دەستەی سەرۆکایەتیدا ڕۆڵێکی کارا له بەهێزکردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەندا ببینێت.
هیواخوازین بەڕێزیان ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە دروستکردنی هەماهەنگی و لێکگەیشتنی زیاتر لەنێوان فراکسیۆن و هێزە سیاسییەکاندا و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له عێراقی فیدراڵ.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان




