سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له به‌ڕێز هه‌یبه‌ت ئه‌لحه‌لبووسى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى له به‌ڕێز هه‌یبه‌ت ئه‌لحه‌لبووسى ده‌كات به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌مدا.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.
به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی شه‌شه‌میدا، گەرمترین پیرۆزبایی پێشكه‌ش به بەڕێز هەیبەت ئه‌لحەلبووسی ده‌كه‌م.
هەڵبژاردنى به‌ڕێزیان بۆ ئەم پۆستە باڵایە و متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنى نوێنه‌ران بە به‌ڕێزیان، بەرپرسیاریه‌تییەکی نیشتمانیى گەورە دەخاتە ئەستۆیان لە قۆناغێکی هەستیاری مێژووی وڵات‌دا.
ئومێدەوارین هەڵبژاردنى به‌ڕێزیان ببێتە مایەی پتەوکردنی کاری پەرلەمانیی بنیاتنەر و پاراستنى ده‌ستوور و چەسپاندنی گیانی پێكه‌وه‌یى و گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەنێوان هه‌موو لایەن و پێكهاته عێراقییه‌كاندا؛ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی باڵای وڵات بکات و سەقامگیری و تەباییی نێوان هه‌مووان بەهێزتر بکات.
هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان هەروەها بۆ سەرجەم ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنى نوێنه‌رانى عێراقى فیدراڵ لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و به‌رده‌وامیى خزمه‌تكردن به گه‌ل و وڵات دەخوازین.
لەگەڵ ڕێز و پێزانینمدا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان




