پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر بەشدار سامی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت.
بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر بەشدار سامی، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ھەمووان ببەخشێت
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٩-١٢-٢٠٢٥




