٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماڵپەڕی KDP بەرز بوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكانی کوردستان دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرێوەبەرایەتی بەنداوەكان بڵاوی كردووەتەوە، كاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینە لەسەر بەنداوەكان بە تەوەوەتی دەركەوتووە و ڕێژەی ئاو زیادی كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی گشتی بەنداوەكان بڵاوی كردووەتەوە، لە دواین شەپۆلی باران و لافاوی هەرێمی كوردستان، بەڕێژەیەكی باش داهاتی ئاو لە سەرچاوەكانەوە زیادیان كردووە و كۆگاكردنی ئاو لە بەنداوەكان ئاستێكی بەرزتریان تۆماركرد و لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو.

ڕوونكراوەتەوە، بەكاریگەری دواین شەپۆل لە هەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، زیاتر لە 100 ملیۆن مەتر سێجا داهاتی  ئاو كۆگاكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دەربەندیخان 50 سانتیم، لە دوكان 85 سانتیم، لە بەنداوی دهۆك 16 سانتیم و لە گۆمەسپان 60 سانتیم ، ئاستی ئاو زیادی كردووە، بەنداوە بچوكەكانیش لە سنووری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆك كە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەكە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی تریش زیادیان كردووە و ئاویان لێ خەزن كراوە.

ئاماژە بوەشكراوە، كاریگەری شەپۆلەكە ڕۆژانی داهاتووش بۆ زیادكردنی ئاوی بەنداوە گەورەكان بەردەوامە، هەرێمی كوردستان بە كەشێكی تەڕەوە پێ دەنێتە ساڵێكی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار