٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەریم کاوە زانیاری لەبارەی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ یەکێک لە تاوانبارانی ئەنفالی بارزانییەکان دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- کەریم کاوە، پەیوەست بە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لەبارەی دادگایی کردنی دوو تۆمەتبار لەسەر بەشداریان لە کەیسی جینۆسایدی بارزانییەکان گوتی، لە دانیشتنی دادگا بەشدار بووین، دادگا بڕیاری لە سیدارەدانی بۆ تاونبار شاکر طه یحیی الدوری دەرکرد بە تاوانی بەشداری لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی بارزانییەکان.

پەیوەست بە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، لەبارەی دادگایی کردنی دوو تۆمەتبار لەسەر بەشداریان لە کەیسی جینۆسایدی بارزانییەکان، کەریم کاوە، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران و ئامادەبووی دانیشتنەکەی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق، لە بەغداوە تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، ''ئەمڕۆ یەکشەممە 28/12/2025 لە دادگایی باڵای تاوانەکانی عێراق لە شاری بەغدا بەشداربووین لە دادگایی کردنی دوو تۆمەتبار بە پلەی لیوا بە ناوەکانی (شاکر تەها یحیی غفور الدوری و سعدون صبری جمیل القیسی) کە دەستیان هەبووە لە جینۆساید کردنی بارزانییەکان.

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران گوتیشی، ''ئێمە وەک  شاندی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێکهاتبووین لە (زێرەڤان مجید بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی وەزارەت و پارێزەری دۆسیەکە ئەیاد کاکەیی لەگەڵ 7 کەس و کاری جینۆسایدکراوان لە دانیشتنی دادگا بەشدار بووین، کە تیایدا دادگا بڕیاری لە سیدارەدانی بۆ تاونبار  شاکر طه یحیی الدوری دەرکرد بە تاوانی بەشداری لە جینۆساید و کۆمەڵکوژی بارزانییەکان.

ساڵی 1983 لە شەڕی هەشت ساڵەی  عێراق – ئێراندا، هەشت هەزار پیاوی بارزانی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە  جینۆساید کران، بەشێكیان لە ئۆردوگا زۆرەملێكانی قوشتەپە و بەحركەی هەولێر دەستگیر كران و لە بیابانەكانی عەرعەردا زیندەبەچاڵ كران، لە -05-2011 لە دادگای باڵای تاوانی عێراق بە جینۆساید و تاوانی دژە مرۆڤایەتی ناسێنرا.

هەواڵی پەیوەندیدار