نەوزاد هادی پشتیوانی بۆ زیان بەرکەوتووانی کەمپی باجید (کەنداڵە) دەربڕی

زاخۆ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان - نەینەوا، سەردانی کەمپی باجید (کەنداڵە)ی کرد کە دوێنێ بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگری گرت، لە ئەنجامیشدا زیانی ماددى بەرچاو بە چەند خاوەن دووکانێک کەوت.
ئەمڕۆ نەوزاد هادی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان - نەینەوا، بەیاوەری هاوکارانی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا، سەردانی کەمپی باجید (کەنداڵە)ی ئاوارەکانی شنگالی له سنوورى ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کرد و لە سەردانەکەیاندا پشکنینیان بۆ ئەو شوێنانەی دووکان و بازاڕەکان کرد کە دوێنێ بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگریان لێ کەوتەوە و لە ئەنجامدا زیانی ماددى بەرچاو بە چەند خاوەن دووکانێک کەوت.
شاندەکەی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوسۆزی تەواوی خۆیان لەگەڵ ئەو کەسانە دەربڕی کە زیانیان بەرکەوتووە و جەختیان لە گرینگی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە و پشتیوانیکردنی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە بە شێوەیەک کە بارگرانییەکانیان کەم بکاتەوە.






