مهسروور بارزانی سەرەخۆشی لە شوان زراری دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی (حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری)، دایکی شوان زراری، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ناوبراو کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حكوومهت:
بەڕێز شوان زراری،
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان (حاجی عەیشێ ئەسعەد ئاغا زراری)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/28




