چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (یوسف حاجی حەمەدەمین)، (ڕێبوار حەمەجان حەسەن) و (سدیق شێخ تۆفیق گلێجالی) دەکات.
دەقی پرسەنامەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ھەڤاڵی بەڕێز (یوسف حاجی حەمەدەمین)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوای خوشکی بەڕێزتان خاتوو (نەرمین حاجی حەمەدەمین)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۷ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥
————————————————————————
بۆ ماڵباتی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ڕێبوار حەمەجان حەسەن)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (ڕێبوار حەمەجان حەسەن)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۷ی کانوونی یەکەمی۲۰۲٥
————————————————————————
بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (سدیق شێخ تۆفیق گلێجالی)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (سدیق شێخ تۆفیق گلێجالی)مان بیست، بە دڵگرانییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی ھێژا و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.