٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری ھەولێر بۆ KDP: ھەمووئامادەکاریەکی پێویست ئەنجامدراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر دەڵێت، بۆ پشووی سەری ساڵ و ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەولێر ھەرچی پێویستە ئەنجامدراوە و ئامادەکاری تەواویش بۆ سەری ساڵ کراوە، بۆیە چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەمساڵ گەشتیارێکی زۆر بێن بۆ ھەرێمی کوردستان و پشووی سەری ساڵ لێرە بەسەربەرن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، پەیوەست بە ئامادەکاری پشووەکانی سەری ساڵ و ھاتنی گەشتیاران، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، ''لە پارێزگای ھەولێر ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت تەواوی ئامادەکاری کارگێری و ئەمنی بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی سەری ساڵ ئەنجامدراوە، چونکە  ھەمووساڵێک لە کاتی پشوودا ژمارەیەکی زۆری گەشتیار لە عێراق دێن سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ و ئەمساڵیش چاوەڕێ دەکەین گەشتیارێکی زیاتر بەراورد بەساڵانی ڕابردوو بێنە ھەرێمی کوردستان.

ئومێد خۆشناو گوتیشی، ''بۆ ھاتنی گەشتیاران ھەمووئامادەکاریەکی پێویست ئەنجامدراوە و لە ھەموو بازگەکانیش ھەرچی ئاسانکاری پێویستە دەکرێت بۆ ئەوەی بەئاسانی بێن بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ پشووی سەری ساڵ، بۆیە پێشبینی دەکەین گەشتیارێکی زۆر بێن بۆ ھەرێمی کوردستان و ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە ھەموو ئامادەکاریەکمان ئەنجامداوە.

پارێزگاری ھەولێر باسی لەوەشکرد، ''بۆ عەنکاوەش ھەموو ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی کرستیان مەراسیمی خۆیان بە ئارامی بەرێوەببەن، بۆیە  وەکو ئیدارەی پارێزگای ھەولێر بۆ ئەمساڵ بۆ سەری ساڵی نوێ ئامادەکاری تەواومان کردووە و پێشوازی لە گەشتیاران دەکەین ئەوانەی دەیانەوێت سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن بۆ پشووی سەری ساڵ.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار