٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان و جیهان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی ئاراستەی کریستییانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)

بە بۆنەی جەژنی کریسمەس و لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عیراق و هەموو جیهان دەکەین، ئومێدەوارین ئەو جەژنە بە ئارامیی و بەختەوەریی بەسەربەرن.

هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە و بەبێ جیاوازی، نیشتمان و زێدی فرە پێکهاتەکانە و لانکەی پێکەوەژیان و لێبووردەیی و برایەتی بووە، ئەمەش مایەی شانازی هەموومانە لە سایەی سەقامگیریی و ئاسوودەیی ئەو قەوارە سیاسییە ڕەوایەدا.

بەو بۆنەیە و لەم دەرفەتەدا جەخت لەسەر پتەوکردنی ئەو فەرهەنگ و کولتوورە دێرینەی فرەڕەنگی دەکەینەوە و ئومێدەوارین بۆ لەمەودواش زیاتر هەوڵ بدەین وڵاتەکەمان ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بێت و خۆشگوزەرانی و دەستکەوتی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بێنینە دی. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٥ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار