فازڵ میرانی پیرۆزبایی لە مەسیحییەکان دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، فازڵ میرانی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستییانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات.
دەقی پەیامی فازڵ میرانی.
خوشک و برایان ھاووڵاتیانی کریستیانی کوردستان و عێراق
سڵاو و ڕێز
بە خۆشحاڵییەوە جوانترین پیرۆزبایی ھاتنی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح ( د.خ ) و سەری ساڵی زایینیتان لێ دەکەم، لەگەڵ ئەو پەڕی ھیوام بۆ ئێوە و ھەموو کریستیانانی جیھان کە ھەمووان لە ئاشتی و تەباییدا بن، لەسەر ھەمان ڕێچکەی پێغەمبەر و پەیامبەرانی میھر و ئاشتی. کریستیانانی وڵاتی ئێمە نموونەی ھاووڵاتیی باش و ڕاستگۆ و تەبایین.
دووبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆز بێت، جەژن و ڕۆژگارتان پڕ شادی و خێر و بەرەکەت و ئاشتی و گەشە بێت.
براتان
فازڵ میرانی
بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی




