٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆکی حکوومەت بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستییانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکات.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. 

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستییانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم و ھیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەھاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و ھەر لە شادی و تەندروستیدا بژین.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار