٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە ڕێگەی KDPیەوە پلانی پشووی سەری ساڵ ڕادەگەیەنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و سەرجەم هێزە تەناهییەكانی تر، پلانێكی ئەمنیی تۆکمەمان بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ داڕشتووە.

عەمید (کامل بەرزنجی) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بە هاوكاری و هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگریی شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەمان بۆ بۆنەکانی سەری ساڵ داڕشتووە.

(عەمید کامل) ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، لە پلانە ئەمنییەكەدا تیمەكانمان لە ناوشاردا لە ئامادەباشیی تەواودا دەبن و رێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێ، وێڕای ئەوەی مەفرەزەی گەڕۆك كە لەناو كۆڵان و گەڕەكەكاندا بە بەردەوامی دەگەڕێن، هێزە هاوبەشەكانمان لەو شوێنانەی ئاهەنگیشیان تێدا ساز دەکرێت، رێوشوێنی پێویستی ئەمنی دەگرنە بەر.

هاوکات وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر مقەدەم (کیفاح حەسەن) هێمای بۆ ئەوە کرد، پلانەكە چەند ڕۆژ پێش ئێستا دەستی پێكردووە و تا دوای پشووەکانی سەری ساڵیش بەردەوام دەبێت.

 

ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار