ئەمڕۆش شاندی پارتی سەردانی چەند لایەنێکی دیکەی عێراق دەکەن

هەولێر-KDP.info- دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە، ئەمڕۆ چوارشەمەش شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی چەند لایەنێکی دیکەی عێراق دەکەن.
شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی لە بەغدایە، دوێنێ هەشت کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ لایەنەکانی عێراق هەبوو، ئەمڕۆش بەردەوام دەبن و بڕیارە سبەی پێنجشەممە کۆتایی بە سەردانەکەیان بهێنن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش شاندی پارتی لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە و بڕیارە، هەر ئەمڕۆش زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دیکەیان دەبێت."
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی و ئەندامێتیی، نەوزاد هادی، د. ئومێد سەباح و فارس عیسایە.





