٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی بۆ KDP داتای هاوکارییەکانیان بۆ خەڵکی چەمچەماڵ دەخاتەڕوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دوای ڕوودانی کارەساتی لافاو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش، هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە و ماڵەکانیان زیانمەند بوون و لێقەوماوان چیتر توانای دەستکەوتنی سەرەتاییترین پێداویستیی ژیانیان نەما. ئیسماعیل عەبدولعەزیز، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر لە شەوی ڕوودانی کارەساتی لافاوەکە، لە قەزای چەمچەماڵ ئامادە بوون و بە هانای لێقەوماوانەوە چوون."

ئیسماعیل عەبدولعەزیز، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، داتای کۆمەکی دابینکراو بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ بە تایبەتی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان خستەڕوو. بەپێی (ڕاپۆڕتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ وەڵامدانەوەی کارەساتی لافاو لە هەرێمی کوردستان) لە ماوەی سێ ڕۆژدا (١٠ و ۱۱ و ۱۲/ ۱۲/ ۲۰۲٥) بەم شێوەیە هاوکاریی زیانلێکەوتووانی ئەو دەڤەرە کراوە: 

بڕی خواردنی دابەشکراو: لە چەمچەماڵ (۲٨۰۰)، لە تەکیە (٩٠٠)، لە کەلار (٤۰۰). 

پاکێجی جلوبەرگی زستانە بۆ چەمچەماڵ: (۳۰۰۰) کارتۆن، بۆ هەر خێزانێک ٤ کارتۆن. 

سێتی ئاو خواردنەوە بۆ چەمچەماڵ: (۳۰۰۰) سێت، بۆ هەر خێزانێک ٤ سێت.

ژمارەی بەتانی دابەشکراو لە چەمچەماڵ: (۳۰۰۰) بەتانی بۆ هەر خێزانێک ٥ دانە. 

ژمارەی دۆشەکی دابەشکراو لە چەمچەماڵ: (١٦٠٠) دۆشەک بۆ هەر خێزانێک ۳ دانە. 

ژمارەی پاکێجی پاککەرەوە لە چەمچەماڵ: (٢٠٠٠) پاککەرەوە بۆ هەر خێزانێک ۲ دانە. 

دابینکردنی تانکەری ئاو بۆ پاککردنەوەی ماڵان: (٣۲٠٠٠٠) لتر ئاو بۆ ٢٠ ماڵ.

ژمارەی ماڵی پاککراوە بە نزیکەیی: (١٣٥) ماڵ. 

دابینکردنی تانکەری ئاوی پاکی خواردنەوە: (۹٦۰۰۰) لتر ئاو.

سەبەتەی خۆراک: (۱٠٠٠) سەبەتە، بۆ هەر ماڵێک ۲ کارتۆن. 

نەوتی دابینکراو بە لتر: (٢٥٠٠٠) بۆ هەر ماڵێک ٤۰ لتر.

سێتی چێشتخانە: بۆ (٥٠٠) ماڵ، بۆهەر ماڵێک ۱ دانە. 

سۆپای دابینکراو: بۆ (٥۰۰) ماڵ، بۆ هەر ماڵێک ۱ دانە.

 

ئەژین غەفار

 

هەواڵی پەیوەندیدار