٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بریکاری وەزارەت بۆ KDP: چاوەڕێ دەکەین حکوومەتی عێراق ئەو تێبینییانە چارەسەر بکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، دوای ئەنجامدانی سەرژمێری، لە ساڵی نوێدا کار بە ئەنجامەکانی پرۆسەی سەرژمێری بۆ بودجە و ھەموو پرسەکانی دیکە دەکرێت و پێویستە پشکی ھەرێمی کوردستانیش بەپێی سەرژمێریی نوێ دیاری بکرێت.

سیروان محەمەد، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوودا، لەمەودوا کار بە ئەنجامەکانی ئەو پرۆسەیە دەکرێت و حکوومەتی عێراقیش رایگەیاندووە لە ساڵی داھاتوودا کاری پێدەکەن، بە تایبەت بۆ بودجەی ساڵی نوێ، بۆیە پێویستە بەپێی ئەنجامی سەرژمێری مامەڵە لەگەڵ بودجەی ساڵی داھاتوودا بکرێت و پشکی ھەرێمی کوردستانیش بەپێی سەرژمێری دیاری بکرێت، کە پشکی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٤% بووە.

پەیوەست بە تێبینییەکانیان سەبارەت بە پرۆسەی سەرژمێری، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەداخەوە تێبینییەکانی ئێمە لەبارەی پرۆسەی سەرژمێری لەچاو ئەوەی چاوەڕێمان دەکرد لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لەبەرچاو نەگیراون و ساڵێکە ئێمە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین و نەگەیشتووینەتە ئەنجام، ئێمەش ڕاپۆرتی خۆمان داوە بە سەرووی خۆمان لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کە پێویستە سەرکردایەتیی کوردستان لەو بابەتەدا بێنە سەر هێڵ سەبارەت بە ناوچە کوردستانییەکان و بودجە و داتاکانیش، بۆیە چاوەڕێ دەکەین حکوومەتی عێراق ئەو تێبینییانە لەبەرچاو بگرن و چارەسەریان بکەن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار