٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی دانوستانکاری پارتی و نووری مالیکی لە کۆبوونەوەدان

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، سەردانی ماڵی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایان لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرد و لە کۆبوونەوەدان. 

پێش کۆبوونەوەیان لەگەڵ مالیکی، شاندی دانوستانکاری پارتی وەک یەکەم وێستگە، سەردانی کۆشکی "سەلام"ـیان لە بەغدا کرد و لە لایەن لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازی لێ کرا. 

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێن لە:

- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی.

- فوئاد حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

-  نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

 - ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی.

- فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار