٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2025، شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان، وەک یەکەم وێستگە، سەردانی کۆشکی "سەلام"ـی لە بەغدا کرد و لە لایەن لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازییان لێ کرا. 

چاوەڕێ دەکرێت، هەر ئەمڕۆ، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک و بەرپرسی حزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی سوننە و شیعە کۆببێتەوە. 

شاندی پارتی پێکدێن لە:

- فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی.

- فوئاد حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

-  نەوزاد هادی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

 - ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی.

- فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار