د. دیندار بۆ KDP: ئەم هەفتەیە دوایین هه‌فته‌ی یونامییه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر-KDP.info- رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە، دوایین هه‌فته‌ی یونامییه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان. دەشڵێ، له رووی سیاسییه‌وه یونامی نامێنێ، به‌ڵام ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن.
د. دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كاره‌كانی یونامی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كۆتاییان دێت، وه‌ك پرسی سیاسی كۆتا هه‌فته‌ی یونامییه له عێراق، ئه‌مه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه و عێراق خۆی داوای كردووه، پێش هه‌فته‌یه‌كیش سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بوو، به‌ڵام ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له كاره‌كانیان كه ژماره‌یان هه‌ژده ئاژانسه.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، عێراق ئه‌ندامه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌شداره له ۹ رێكکه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها ئالیه‌تی لێكتێگه‌یشتن هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عێراق له یانزده لێكتێگه‌یشتن به‌شداره و به‌رنامه‌ی هاوكاریی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
زێباری هەروەها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، خولی گشتگیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، کە به‌رده‌وام ده‌بێت تا ساڵی 2030 واته سیسته‌می چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێراق به‌رده‌وامی ده‌بێت و پابه‌ندبوون ده‌بێت لە عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه كۆتایی به كاره‌كانی یونامی دێت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
قائید میرۆ




