لە زاخۆ ٣٣ پرۆژە مۆڵەتی وەبەرھێنانی پێدراوە

زاخۆ-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ دەڵێت، "تا ئێستا مۆڵه‌ت به 33 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه."
ئه‌ندازیار جگه‌رخوین تاهر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "له‌وه‌ته‌ی وه‌به‌رهێنانی گشتی زاخۆ ده‌ستبه‌كار بووه تا ئێستا مۆڵه‌تی به 33 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان داوه، ته‌نیا ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت به حه‌وت پڕۆژه دراوه و به‌ردی بناغه‌ش بۆ سێ پڕۆژه دانراوە، واته كۆی پڕۆژه‌كانی ئه‌مساڵ لە زاخۆ 10 پڕۆژه‌ن."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی زاخۆ گوتی "پڕۆژه‌كانی زاخۆ هه‌موو كه‌رته‌كانی له‌خۆ گرتووه، به‌ڵام زیاتر وه‌به‌رهێنان له پڕۆژه‌ی گه‌شتوگوزاری ده‌كرێت، چونكه زاخۆ شوێنێكی گه‌شتیارییه و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه بەناوبانگە."
ئه‌ندازیار جگه‌رخوین تاهر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "پلانی باشتر هه‌ن بۆ ساڵی ئاینده، به‌تایبه‌تی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاوی سێلان ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن، كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان نه‌کراوه، پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌ژده دۆنم زه‌وی، به سه‌رمایه‌ی 21 ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت كه توانای به‌رهه‌مهێنانی بیست ملیۆن بتڵ ئاوی سێلانی هه‌یه له ساڵێكدا."
قائید میرۆ




