سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند زوهێر عه‌بدولمه‌سیح ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان، پەیامێکی سه‌ره‌خۆشى ئاراستەی خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند زوهێر عه‌بدولمه‌سیح ده‌كات کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو زوهێر عه‌بدولمه‌سیح، ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندى دیارى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
خوالێخۆشبوو خزمه‌تێكى زۆرى به هونه‌رى دراما و سینه‌ما و ده‌رهێنانى هونه‌رى و کاری ئه‌كته‌رى كرد كه مایه‌ى ڕێز و پێزانینه. له خواى مه‌زن داواكارم گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان




